خوش آمدید *** Welcome *** اهلا و سهلاً *** bienvenue *** хушомадӣدر صورت نیاز ، میتوانید جهت رزرو وقت ملاقات حضوری با دکتر مجید ظهرابی با ایمیل : در تماس باشید ****آدم هاي بزرگ عظمت ديگران را مي بينند , آدم هاي متوسط به دنبال عظمت خود هستند , آدم هاي كوچك عظمت خود را در تحقير ديگران مي بينند*.*.*.*.*.*در صورت نیاز ، میتوانید جهت رزرو وقت ملاقات حضوری با دکتر

 

شۆڕشێک لە دەرمانی

 

 

بێ نەشتەرگەریی دیسکی بڕبڕەی پشت

جارێکی تر ژیانێکی خۆش لە ئامێز بگرنەوە

لەمەبەدوا زۆرێک لە نەخۆشانی تووشبوو

بە فیتقی دیسک، تەنها بە دەکارهێنانی مادەیەکی

 

سەرسووڕهێنەر کە دەسکەوتی توێژینەوەی بەرفراوانی

زانستوەرانی فەرانسەوییە، دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی

 

 

ئاسایی خۆیان. ئێستاکە ئەو شانازیییەمان بەرکەوتووە کە

ئەم شێوازەی چارەسەری وەک تازەترین و کاریگەرترین

 

دەرمانی بێ نەشتەرگەریی دیسک هاوکات لەگەڵ وڵاتانی

پێشکەوتووی جیهان بە خەرجێکی زۆر کەمتر،

پێشکەش بە هاوڵاتیانمان بکەین

 

 

 

 

تووشبووان بەدیسکی مل، دیسکی کەمەر لەو کەسانەی

وا قەڵەو نین و  ئەو نەخۆشانەش کە دوکتور بە پێویستی

بزانێت، باشترین بژاردەن بۆ دەکارهێنانی ئەم شێوازە

 

 

 

 

 

 

دەکارهێنانی ئەم ماددەیە کە تەنها 7 ساڵ بەسەر تەمەنیدا

تێ دەپەڕێت، لە ئێستادا نزیک

بە شەست وڵاتی گرتووەتەوەو بە شێوەی میکڕۆ ئینجیکەیشن

 

و سڕ کردنی شوێنەکە بۆ ماوەی نزیک بە بیست

خولەک یان نیو کاژێر دەکرێتە دیسکەوەو هێدی هێدی ئەو

 

دیسکە ترازاوەکە دەرمان دەکات و دەیگەڕێنێتەوە سەرجێگای  خۆی

 

 

 

 

 

 

لە راستیدا ئەم شێوازە تەنیا شێوازێکە

کە بەبێ ھەڵقەندن و سڕینەوەی

 

یەکجاریی تان و پۆ تێکچووەکە دەیبووژێنێتەوەو بە

پێچەوانەی شێوازەکانی ئێستا دیسکەکە کورت ناکاتەوە

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل بۆ چارەسەریی ئەو

دیسکانەی هێشتا بەیەکجاری نەپچڕاون

 

زۆر سودمەندە. ئەم شێوازە تاکوئێستا

لە سەرهەزاران نەخۆش تاقی

 

کراوەتەوەو دەکارهێنراوەو بەختەوەرانە

هیچ گرفتێکی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم

 

شێوازەچارەسەریی دەستبەجێیەو

ئەوپەڕی نیوە رۆژێک دەخایەنێ. ئاستی

 

سەرکەوتنی چارەسەریی بە ھۆی دیسکۆژیل بە سەرنجدانی

هەلومەرج و ئاڵۆزیی نەخۆشییەکە لە نێوان سەدی

 

حەفتاوپێنج بۆ نەودودوویە، کە

دیارە ئەمەش رێژەیەکی زۆر باش و جێی قەبوڵ دێتە ئەژمار

 

 

 

 

 

 

مسۆگەر بوونی وەشاندنەوەی دووبارە، نەبوونی

شوێنهاتی وەک پێکەوەنووسان و ئالێرژیی، مسۆگەربوونی

 

دەکارهێنرانی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە گرفتی دڵ

و دەمار،تووشبووان بە گرفتی سی و ئەوکەسانەش

 

کە بە هەر هۆیەک پێیان ناکرێ و یاخود حەز

بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناکەن، لە خاڵە

پۆزەتیڤەکانی ئەم شێوازە چارەسەرییە دێتە ئەمار

 

 

بریکاری تایبەت لە ئێران رەهاوەرد تێبی نۆڤین پارت

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل

 

تازەترین دەرمانی غەیری نەشتەرگەریی دیسک

 

پرسیارەکانی ئێوەو وەڵامی ئێمە

 

 

ئەو ماددەیە واتە دیسکۆژێل /  وەک دەرزی لە دیسکی

نێوان مۆرەکان دەوەشێندرێت. بە سەرنجدانی

 

شوێنی دیسکەکە و تێبنیی

پزشک، دەکرێ هەم لە مل

 

لە پەراسوو یاخود لە پشت و کەمەر بوەشێندرێت. ئەم کارە

بە شێوازی جیاجیا لەوانە راکێشانی ئاوی ئەو دیسکەی

 

هاتووەتە دەرێ و یاخود دروستکردنی لەمپەرێک لە نێوان

هۆکارە شیمیاییەکانی دەردانی ئێش و دەمارەکانی

 

خوێن، کاریگەریی لەسەر کەم کردنەوەی ژان هەبێت

و تەنانەت زۆرجاریش دەبێتە هۆی  نیشتنەوەی دیسک

 

 

 

 

 

 

 

 

و بەم جۆرە هێدی هێدی ئێش و ئازارەکانی نەخۆش

کەم دەکاتەوەو نەخۆش دەگەڕێتەوە بۆسەر

ژیانی ئاسایی و رۆژانەی خۆی

 

 

 

 

 

 

شێوازی وەشاندنی دیسکۆژیل

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگ و

سەرسووڕهێنەرەکانی دیسکۆژێل ئەوەیە

 

کە بە شێوەی شلەمەنیی و لە رێگای دەرزییەکی

زۆر ناسک و بە رێنمایی دەزگای رادیۆلۆژی

و بە ئارامیی و لەماوەی چەند خولەکێکدا لە

 

ناوەندی دیسک دەچێنرێت. بەڵام لە ماوەی

چەند خولەکدا دەبێتە پرۆتێزێکی

نەرم وەک لۆکە. ئەم حاڵەتەش بەهیچ شێوەیەک گەڕانەوەی بۆ نییە

 

 

 

 

 

 

 

لەم شێوازەدا بێهۆشی یەکجاری دەکار

ناهێنرێت. بەڵکو لە رێگای سڕ کردنی

 

شوێنەکەو دەکارهێنانی دەرمانی هێدی کەرەوە و

هەروەها بۆ ئارام کردنەوەی نەخۆش

 

دەوشێندرێت. کەوایە شوێنهات و مەترسییەکانی

بە هۆی بێهۆشیی یەکجاری لەم شێوازەدا نییە

 

مکانیزم و چۆنیەتیی کارتێکەریی دیسکۆژێل

 

چاک کردنەوەی ئەو بەشەی دیسک کە دەرپڕیوە


بەشی هیدرۆفیلیکی ئەم مادەیە دەبێتە هۆی راکێشانی

 

ئاوی دیسکی شوێنەکانی دەورووبەر لەوان ئەو بەشەی

 

لە جێی خۆی ترازاوە، بۆلای ناوەندی دیسک. هەروەھا دزە

 

دەکاتە نێو کەلێن و شوێنە زیان پێ گەیشتووەکانی

 

دیسک و ئەم شوێنانە دەبووژێنێتەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

تێبینیی

لەماوەی وەشاندنی دیسکۆژیل رەنگە بتوانن هاوکات

لەگەڵ پزیشک رێگای چوونی دیسکۆژێل بۆ

 

نێو ئەو بەشەی دیسک کە تووشی گرفت بووە، ببینن

 

 

 

دیسکۆژێل بە ئارامیی لەو شوێنەی دیسک کە تووشی

پچڕان یا خود گرفت بووە، بڵاوەی لێ دەکات. بەمانایەکی

 

دیکە دزە دەکاتە نێو تەواوی ئەو بەشانەی وا تووشی

گرفت بوون. کاتێک هێدیی هێدیی ئاوەکەی بۆ نێو

 

دیسکی نەخۆشەکە راکێشرا، بەرە بەرە بوار

بۆ گەڕانەوە بۆلای ناوەند و شوێنی ئاسایی فەراهەم دەکات

 

و هاوڕێ لەگەڵ کارتێکەریی دژە هەوکردن، دەبێتە

هۆکاری کەم بوونەوەی ئێش و رزگار

کردنی ریشەی دەمارەکانی دەورووبەر

 

بێ نەشتەرگەریی دیسکی بڕبڕەی پشت

جارێکی تر ژیانێکی خۆش لە ئامێز بگرنەوە

لەمەبەدوا زۆرێک لە نەخۆشانی تووشبوو

بە فیتقی دیسک، تەنها بە دەکارهێنانی مادەیەکی

 

سەرسووڕهێنەر کە دەسکەوتی توێژینەوەی بەرفراوانی

زانستوەرانی فەرانسەوییە، دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی

 

 

ئاسایی خۆیان. ئێستاکە ئەو شانازیییەمان بەرکەوتووە کە

ئەم شێوازەی چارەسەری وەک تازەترین و کاریگەرترین

 

دەرمانی بێ نەشتەرگەریی دیسک هاوکات لەگەڵ وڵاتانی

پێشکەوتووی جیهان بە خەرجێکی زۆر کەمتر،

پێشکەش بە هاوڵاتیانمان بکەین

 

 

 

 

تووشبووان بەدیسکی مل، دیسکی کەمەر لەو کەسانەی

وا قەڵەو نین و  ئەو نەخۆشانەش کە دوکتور بە پێویستی

بزانێت، باشترین بژاردەن بۆ دەکارهێنانی ئەم شێوازە

 

 

 

 

 

 

دەکارهێنانی ئەم ماددەیە کە تەنها 7 ساڵ بەسەر تەمەنیدا

تێ دەپەڕێت، لە ئێستادا نزیک

بە شەست وڵاتی گرتووەتەوەو بە شێوەی میکڕۆ ئینجیکەیشن

 

و سڕ کردنی شوێنەکە بۆ ماوەی نزیک بە بیست

خولەک یان نیو کاژێر دەکرێتە دیسکەوەو هێدی هێدی ئەو

 

دیسکە ترازاوەکە دەرمان دەکات و دەیگەڕێنێتەوە سەرجێگای  خۆی

 

 

 

 

 

 

لە راستیدا ئەم شێوازە تەنیا شێوازێکە

کە بەبێ ھەڵقەندن و سڕینەوەی

 

یەکجاریی تان و پۆ تێکچووەکە دەیبووژێنێتەوەو بە

پێچەوانەی شێوازەکانی ئێستا دیسکەکە کورت ناکاتەوە

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل بۆ چارەسەریی ئەو

دیسکانەی هێشتا بەیەکجاری نەپچڕاون

 

زۆر سودمەندە. ئەم شێوازە تاکوئێستا

لە سەرهەزاران نەخۆش تاقی

 

کراوەتەوەو دەکارهێنراوەو بەختەوەرانە

هیچ گرفتێکی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم

 

شێوازەچارەسەریی دەستبەجێیەو

ئەوپەڕی نیوە رۆژێک دەخایەنێ. ئاستی

 

سەرکەوتنی چارەسەریی بە ھۆی دیسکۆژیل بە سەرنجدانی

هەلومەرج و ئاڵۆزیی نەخۆشییەکە لە نێوان سەدی

 

حەفتاوپێنج بۆ نەودودوویە، کە

دیارە ئەمەش رێژەیەکی زۆر باش و جێی قەبوڵ دێتە ئەژمار

 

 

 

 

 

 

مسۆگەر بوونی وەشاندنەوەی دووبارە، نەبوونی

شوێنهاتی وەک پێکەوەنووسان و ئالێرژیی، مسۆگەربوونی

 

دەکارهێنرانی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە گرفتی دڵ

و دەمار،تووشبووان بە گرفتی سی و ئەوکەسانەش

 

کە بە هەر هۆیەک پێیان ناکرێ و یاخود حەز

بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناکەن، لە خاڵە

پۆزەتیڤەکانی ئەم شێوازە چارەسەرییە دێتە ئەمار

 

 

بریکاری تایبەت لە ئێران رەهاوەرد تێبی نۆڤین پارت

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل

 

تازەترین دەرمانی غەیری نەشتەرگەریی دیسک

 

پرسیارەکانی ئێوەو وەڵامی ئێمە

 

 

ئەو ماددەیە واتە)دیسکۆژێل (  وەک دەرزی لە دیسکی

نێوان مۆرەکان دەوەشێندرێت. بە سەرنجدانی

 

شوێنی دیسکەکە و تێبنیی

پزشک، دەکرێ هەم لە مل

 

لە پەراسوو یاخود لە پشت و کەمەر بوەشێندرێت. ئەم کارە

بە شێوازی جیاجیا لەوانە راکێشانی ئاوی ئەو دیسکەی

 

هاتووەتە دەرێ و یاخود دروستکردنی لەمپەرێک لە نێوان

هۆکارە شیمیاییەکانی دەردانی ئێش و دەمارەکانی

 

خوێن، کاریگەریی لەسەر کەم کردنەوەی ژان هەبێت

و تەنانەت زۆرجاریش دەبێتە هۆی  نیشتنەوەی دیسک

 

 

 

 

 

 

 

 

و بەم جۆرە هێدی هێدی ئێش و ئازارەکانی نەخۆش

کەم دەکاتەوەو نەخۆش دەگەڕێتەوە بۆسەر

ژیانی ئاسایی و رۆژانەی خۆی

 

 

 

 

 

 

شێوازی وەشاندنی دیسکۆژیل

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگ و

سەرسووڕهێنەرەکانی دیسکۆژێل ئەوەیە

 

کە بە شێوەی شلەمەنیی و لە رێگای دەرزییەکی

زۆر ناسک و بە رێنمایی دەزگای رادیۆلۆژی

و بە ئارامیی و لەماوەی چەند خولەکێکدا لە

 

ناوەندی دیسک دەچێنرێت. بەڵام لە ماوەی

چەند خولەکدا دەبێتە پرۆتێزێکی

نەرم وەک لۆکە. ئەم حاڵەتەش بەهیچ شێوەیەک گەڕانەوەی بۆ نییە

 

 

 

 

 

 

 

لەم شێوازەدا بێهۆشی یەکجاری دەکار

ناهێنرێت. بەڵکو لە رێگای سڕ کردنی

 

شوێنەکەو دەکارهێنانی دەرمانی هێدی کەرەوە و

هەروەها بۆ ئارام کردنەوەی نەخۆش

 

دەوشێندرێت. کەوایە شوێنهات و مەترسییەکانی

بە هۆی بێهۆشیی یەکجاری لەم شێوازەدا نییە

 

مکانیزم و چۆنیەتیی کارتێکەریی دیسکۆژێل

 

چاک کردنەوەی ئەو بەشەی دیسک کە دەرپڕیوە


بەشی هیدرۆفیلیکی ئەم مادەیە دەبێتە هۆی راکێشانی

 

ئاوی دیسکی شوێنەکانی دەورووبەر لەوان ئەو بەشەی

 

لە جێی خۆی ترازاوە، بۆلای ناوەندی دیسک. هەروەھا دزە

 

دەکاتە نێو کەلێن و شوێنە زیان پێ گەیشتووەکانی

 

دیسک و ئەم شوێنانە دەبووژێنێتەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

تێبینیی

لەماوەی وەشاندنی دیسکۆژیل رەنگە بتوانن هاوکات

لەگەڵ پزیشک رێگای چوونی دیسکۆژێل بۆ

 

نێو ئەو بەشەی دیسک کە تووشی گرفت بووە، ببینن

 

 

 

دیسکۆژێل بە ئارامیی لەو شوێنەی دیسک کە تووشی

پچڕان یا خود گرفت بووە، بڵاوەی لێ دەکات. بەمانایەکی

 

دیکە دزە دەکاتە نێو تەواوی ئەو بەشانەی وا تووشی

گرفت بوون. کاتێک هێدیی هێدیی ئاوەکەی بۆ نێو

 

دیسکی نەخۆشەکە راکێشرا، بەرە بەرە بوار

بۆ گەڕانەوە بۆلای ناوەند و شوێنی ئاسایی فەراهەم دەکات

 

و هاوڕێ لەگەڵ کارتێکەریی دژە هەوکردن، دەبێتە

هۆکاری کەم بوونەوەی ئێش و رزگار

کردنی ریشەی دەمارەکانی دەورووبەر

 

 

 

 

کاریگەریی دیسکۆژێل پاش چەند وەخت دەردەکەوێت؟

 

 

 

 

ئەگەرچی ژان و دەرک کردن و هەست بە چاک

بوونەوە لە نێوان نەخۆشەکاندا یەگجار جیاوازە

 

و پەیوەندیی بە گەلێک فاکتەری ئاڵۆز و جیاجیاوە

هەیە، بەڵام زۆر جار لە ماوەی سێ هەتا شەش

 

حەفتە دوای دەرزی لێدان، ئاسەوارەکانی چاک بوونەوە خۆی نیشان دەدات

 

 

 

 

دوای دەرمان کردن بە دیسکۆژێل

کەنگێ دەتوانرێ چالاکیی و وەرزش دەست پێ بکرێتەوە؟

 

 

 

 

پەیوەندیی بە جۆری چالاکیی، وەرزش و هەلومەرجی

جەستەیی کەسی نەخۆشەوە هەیە کە ئەمەش

لە نێوان سێ هەتا شەش حەفتە دوای دەرمان جیاوازە

 

 

 

 

دوای دەرمان دیسکی مل بە دیسکۆژیل، پێویست

بە کەڵکوەرگرتن لە بریس یا مل پێچی پزیشکیی دەکات؟

 

 

 

 

زۆر جار نا. مەگەر پزیشک بە پێویستی بزانێت

 

 

 

 

ئاستی کارتێکەریی و وەڵامدانەوەی

دیسکۆژێل لەمەڕ دەرمانی دیسک چۆنە؟

 

 

 

 

بەپێی بابەتێک کە لە ژورناڵی کێشەی بڕبڕەی پشت 

Jurnal of Spinal Disorders and Techniques

لە ئۆکتۆبڕی 

2007

 

بڵاوکراوەتەوە، ئاستی سەرکەوتنی دیسکۆژێل لە دیسکی

بەبێ گرفت 91.4% (باش و زۆرباش) بووە. لەو نەخۆشانەی

 

وا تووشی دیسکی توند و یا گرفتی وەک تەنگیی کەناڵ

و دیاردەی لەو چەشنە ھاتوون، وەشاندنی دیسکوژێل

 

هاوڕێی شێوازەکانی دیکە لە نێوان سەدی 82  ھەتا

سەدی  84 سەرکەوتنی بەدەست هێناوە

Very Good = زۆر باش

نەبوونی ئێش و

بەرتەسکی

لە ئەنجامدانی چالاکیی نائاسایی

 

Good = باش

جاروبارە بوونی

ئێش، بەرتەسکیەکی کەم لە

ئەنجامدانی چالاکیی نائاسایی

 

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤارە جیاجیاکان

لەوان ژورناڵی کێشەی بڕبڕەی پشت ئەنجام

بووە، تەنها دوو کەس لە کۆی 276 کە دەکاتە

 

سەدی حەوتی ئەوانەی بە دیسکۆژێل دەرمان

کراون پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەبووە. کە

ئەوەش رێژەیەکی بە تەواوی قەبوڵ کراوەو لۆژیکانەیە

 

 

 

خاڵە پۆزەتیڤەکانی دەرمان بە دیسکۆژێل

لەبەرئەوەی لەو شێوازەدا پێویست بە نەشتەرگەریی

و دروونەوە ناکات، تان و پۆو و ئاناتۆمیی شوێنەکە

 

دەستی لێنادرێ و وەک خۆی  دەمێنێتەوەو لە

رووی رواڵەت و جوانیشەوە، تووشی هیچ گۆڕانێک نابێت

 

 

بێجگە لەو خاڵانە، یەکێک لە کاریگەرییە

بەرچاوەکانی دیسکۆژیل بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی

دیکە ئەوەیە کە ئاستی بەرزایی دیسک کەم نابێتەوە

 

 

 

 

ئایا تائێستاوا بووە کە دیسک سەر هەڵداتەوە؟

 

 

 

 

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە ماوەی 7 ساڵدا ئەنجام

بووە، تاکوئێستا گرفتەکە نەگەڕاوەتەوە بەڵام

 

ئەگەر بشگەڕێتەوە، دەکرێ وەشاندنی دیسکۆژێل

سەر لەنوێ دووپات بکرێتەوە. تەنانەت ئەگەر

پێویست بە نەشتەرگەریش بێت، هیچ کێشەیەک روو نادات

 

 

 

 

دیسکۆژێل تا چ کاتێک دەمێنێتەوە؟

 

 

 

 

چونکو دیسکۆژێل دوای وەشێندرانی لە

دیسک دەبێتە پرۆتێز(ئیمپلەنت)، بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە

 

 

 

 

ئایا مەترسیی لە جێ دەرچوون و جوڵەی دیسکۆژێل هەیە؟

 

 

 

 

لەبەر ئەوەی دیسکۆژێل دزە دەکاتە نێو کەلێن

و ئەو شوێنەی دیسک کە تووشی گرفت

 

بووە، کەلێن و کەلەبەرەکان بەو ژێلە پڕ دەبێتەوە

کە دواجار دەبێتە پڕۆتێز و کەلێنی شوێنە زیان

وێکەتووەکان پڕ دەکاتەوە. کەوایە لە شوێنی خۆی جوڵە ناکات

 

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل کاریگەرترین شێوازی

بەبێ نەشتەرگەریی دیسک

 

 

بەسەرنجدانی سەرکەوتنی بەرچاوی دیسکۆژێل

بۆ دەرمانی فیتقی نێوان مۆرەکانی بربڕەی پشت

 

و گشت داگر بوونی دەکارهێنانی ئەم دەرمانە

سەرسووڕهێنەرە، لەمدوایانەدا بینراوە هەندێ

 

 

کەسی قازانج خواز و هەلپەرەست دەستیان

کردووە بە هەڵفریواندنی نەخۆشان و دروست

 

کردنی دەرمانی ساختەیی و وەشاندنی دەرمانی

دیکە بە ناوی دیسکۆژێل. وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی

 

 

بەرامبەر کاریگەر نەبوونی ئەم دەرمانە

ساختەییەو تەنانەت شوێنهاتە نەگەتیڤەکانی، بەمەبەستی

 

پاراستنی تەندروستیی نەخۆشان و رێگە گرتن

لە سوودوەرگرتنی نابەجێ، رادەسپێرین ئەم دەرمانە

 

 

بەس لە رێگای کۆمپانیای رەهاوەرد تێب نەوینی

پارت کە بریکاری تایبەت و هاوردەکاری تایبەتی کۆمپانیا

ی فەرانسە لە ئێرانە، بکڕنو

 

 

 

 

 

 

هەرچەشنە گومان و پرسیارێکیش هەبێت، دەتوانن

لە بەرپرسانی هاوپەیوەند بەو کۆمپانیایە پرسیار بکەن

 

 

 

 

 ئەم رۆژانە کە باسی دیسکۆژیل گەرم و

گوڕییەکی یەگجار زۆری بە خۆیەوە بینیەوەو

 

بەختەوەرانە ئاکامی یەگجار باش و پۆزەتیڤیشی

لە سەر نەخۆشان هەبووەو سەرەڕای ئەوەی

زانیاریمان لە ئاکامی بەنرخی لە وڵاتانی

 

 

ئەورووپیی و ئەمریکایی هەبووە، دەرەنجامە

درەوەشاوەکانی لەو ماوە کورتەدا بووەتە

مایەی خۆشحاڵی ئێمەو هاوکارەکانیشمان

 

 

 

 

 

 

 

 

تەنها نیشانەیەک کە دوای دەرمان بە دیسکۆژێل دێتە

بەرچاو،بەس جێگای دەرزییەکی ناسکە

 

 

 

 

ئەم دەرمانە تازەیە لە راستیدا شۆڕشێکی نوێی

لە دەرمانی نەخۆشییەکی باو و

 

سامناک( لە روانگەی تووشبووان

بە فیتقی دیسک) وەڕێخستووەو هەتا رادەیەکی

 

بەرچاویش توانیویەتی ئێش و ئازارەکانی

ئەم نەخۆشانە ساڕێژ بکاتەوە

 

 

 

 

 

 

دیسکۆژێل دەرەنجانی لێکۆڵێنەوەو هەوڵی

زانستوەرانی فەرانسەوییەو لە توێژینەوە و

 

تاقیکردنەوە جیاجیاکان لە زانکۆکانی

سەرانسەری جیهان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە

 

 

 

زۆرێک لە نەخۆشان توانیویە بە دەرکاهێنانی ئەم

دەرمانە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاساییان

و چێژ لە سڵامەتی و تەندروستیان ببەن

 

 

خاڵێکی زۆر گرینگی دیکە کە دەبێ لەلایەن

نەخۆشان و هاوکارانی پزشکمان لەبەرچاو

 

بگیردرێت، ئەوەیە کە شێوازی جۆربەجۆر و جیاواز

بۆ دابەزاندنی ئێش و گرفتی نەخۆشان

هەیە بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەوری دەرمانی

 

 

 

 

دیسکۆژیل لە چاک کردنەوەی دیسک و

چارەسەریی هۆکارەکانی دەردانی ئێش نابینێت

 

 

بۆوێنە دەکرێ ئاماژە بە وەشاندنی کۆرتۆنی

وەک تریامسینۆلۆن، دژە ئێشی وەک

مارکائین و بابەتی دیکەی لەمچەشنە بکەین

 

 

 

 

 

 

لەوانەیە وەشاندنی ئەم دەرمانانە کارتێکەریان

لە سەر کەم کردنەوەی ئێش هەبێت بەڵام هیچ

 

کامیان کارتێکەری دیسکۆژێلیان نییەو بە هیچ

شێوەیەک ناکرێ لەگەڵ دیسکۆژێل بەراورد

بکرێن لەبەرئەوەی دیسکۆژێل بە کەم کردنەوەی

 

گوشاری نێو دیسک و بە واتایەکی تر بە چاک

کردنەوەو تەنانەت گەڕانەوەی هێدی هێدی

بۆ شوێنە سەرەکییەکەی، و هەروەها

 

دەرمانکردنی تان و پۆی دیسکە

تێکچووەکە، کارتێکەریی خۆی نیشان دەدات

 

 

 

 

 

 

تەنیا دیسکۆژێل دەتوانێ جێگای دیسکۆژێل

بگرێتەوە چونکو مکانیسمی کارتێکەریی ئەم

 

دەرمانە لەگەڵ دەرمانەکانی تر جیاوازیی

هەیەو تەنانەت دەتوانین بڵێین دیسکۆژێل

 

تەنیا دەرمانی کەم مەترسیی بۆ دەرمان

کردنی دیسکە کە بەرزایی دیسک کەم ناکاتەوەو تێکی نادات

 

 

 

 

 

 

ئاکام: نەخۆشانی بەڕێز دەبێ سەرنج بدەن

کە وەشاندنی دەرمانەکانی دیکە ناتوانێ

جێگای وەشاندنی دیسکۆژێل بگرێتەوە

 

 

بریکاری تایبەت لە ئێران : رەهاوەرد تێب نەوینی پارت

 

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

www.partmedical.com

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

 

 

 

 

 

 

نەخۆشە بەڕیزەکان، بە ئاواتی زووچاک

بوونەوەو چارەسەریی گرفتەکەتان و بەئامانجی

 

بەرزکردنەوەی سەرکەوتنی وەشاندنی

دیسکۆژێل سەرنج بەم خاڵانە بدەن

 

زۆر جار و بەپێی تێبێنی پزشک، ماوەی پشودانی

داوی دەرزیلێدان لە نێوان یەک بۆ چەند کاژێر جیاوازە

 

 

لە دەرزیلێدانی مل، مەگەر ئەوەی پزشک بە

پێویستی بزانێت ئەگینا پەیویست بە پشودان

و خەوتن تەنانەت دەستبەجێ دوای دەرزیلێدانیش ناکات

 

 

 

 

 

 

کاتێک دەرزی لە کەمەر دەدرێت، پێویستە

نەخۆش هەتا دوو کاژێر دواتر پشو بدات. خەوتن

لە سەر پشت یاخود تەنیشت جیاوازی نییە

 

 

ئەگەر پزشک بە پێویستی بزانێت دەکرێ مل

پێچی پزشکیی نەرم و هەوریی و یا کۆرسێتی

کەمەر کێشی و بەبێ فەنەر بۆ ماوەی دوو حەفتە دەکار بهێنرێت

 

 

تووشبووان بە دیسکی کەمەر، هەتا سێ حەفتە

دوای دەرزیلێدان دەبێ خۆببوێرن لە دانیشتن

بۆ ماوەی زۆرتر لە دە یا پازدە خولەک

 

 

کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ، لەسەر کورسی پشت

ئۆتۆمبیل راکشێن و یا ئەگەر لەسەر کورسی

پێشەوە دادەنیشن، کورسییەکە بە تەواوی درێژ بکەن

 

 

لە قۆناغی دوای دەرمان کردن پێشنیار

ناکرێت لە سەر زەویی دانیشن هەڵبەت ئەم

 

کارە بۆ پێشگیریی لە تووشبوون بە ئارترۆز و

فیتقی دیسکەکانی دیکەش پێویستە. لە

 

جوڵەی کوتو پڕ و گوشاری نائاسایی بۆسەر مل

و کەمەر دووربکەونەوەو هەوڵ بدەن بە ئارامیی وەرسووڕێن

 

 

 

 

لە توالەتی فەڕەنگی، کورسی گونجاو و

قەرەوێڵەی بە بەرزایی گونجاو، کەڵک وەرگرن

 

 

لە بالنجی کورت، نەرم و پان کەڵک وەرگرن بە

شێوەیەک کە سەر و مل لە ئاراستەی بڕبڕەی

 

پشت راگیردرێت . ئەم خاڵە بەتایبەت دەبێ لە

تووشبوان بە دیسکی مل لەبەرچاو بگیردرێت. کەمترین

 

گوشار بۆ سەر کەمەر لە کاتی خەوتن و راکشان لە کاتێکدایە کە

 لە سەر پشت راکشاون و بالنجێکی نەرم لەبن ئەژنۆتان دانراوە

 

 

 

 

ئەگەر دەتانهەوێ لەسەر تەنیشت بخەون، شان

و سەر و مل لە یەک ئارستەدا رابگرن و لە

 

حاڵێکدا رانتان بە شێوەی نەود پلە

خڕ کردووەتەوە، بالنجێک لە نێو رانتان دانێن

 

 

نوشتاندنەوەو راست کردنەوەی کەمەر و وەرسووڕاندنی

ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی ئەوەی گوشارێکی

 

زۆرتر بۆ سەر کەمەر بێت بەمهۆیەشەوە لە

چەند حەفتەی یەکەمی دوای

دەرزیلێدان ئەم کارە بەتەواوی قەدەغەیە

 

 

 

سەرنج بدەن دوای هەستان لە سەر قەرەوێڵە، سەرەتا

بۆسەر لا تەنیشتێک وەرسووڕێن. هەردوو لاقتان

 

لە سەر لێواری قەرەوێڵەکە شۆڕ بکەنەوەو

ئینجا بە ئارامیی و بە یارمەتیی دەست لە تەنیشتەوە هەستن

 

 

 

جوڵەکان بە ئارامیی و بە دوورەپەرێزی تەواو ئەنجام بدەن

 

 

رێگارۆیشتنی ئارام و دوورکەوتنەوە لە جوڵەی

توندو خێرا بە تەواوی گونجاوەو دەکرێ بە جاران

ئەنجامی بدەن. راکشان و پشودان و خەوتنی

 

بەردەوام بە هیچ شێوەیەک

راناسپێردرێت مەگەر پزشک بە پێویستی بزانێت

 

 

 

لەوانەیە لە حەفتەکانی سەرەتای دەرزیلێدان

ژان و ئازار هەر هەبێت. پزشک دەرمانی

 

پێویست بۆ کەم کردنەوەی ژان دیاریی

دەکات. دەرمانەکان بە پێی بۆچوونی دوکتور

 

دەکار بهێنن. زۆر جار ژان و ئازارەکان هێدی

هێدی و دوای سێ حەفتە کەم دەبێتەوە

 

 

 

تکایە سرنج بەو بابەتە بدەن کە سترێس

و گوشاری دەروونی، بێ خەویی و زۆرێک لە

 

هۆکارەکانی دیکە دەبێتە هۆی دەردانی ژان

و ئازاری رواڵەتی و دەروونیی و تەنانەت زۆرتر

 

بوونی کێشەو نیشانەکانی نەخۆشیی. بۆ رێگە

گرتن لەو گرفتانە، دەبێ بە هاوکاریی بنەماڵە

 

ژینگەیەکی ئەمن و ئارام بۆ نەخۆش فەراهەم

بکرێت چونکو هۆکارە بۆ باشتربوونەوەی بارودۆخی نەخۆش

 

 

حەمام کردن تەنانەت لە رۆژی دەرزیلێدانیش

کارێکی گونجاوەو باشترە شوێنی برینەکە

 

بە ئاو و سابون بشۆنەوە. لە جوڵەی کوت

و پڕ و هەستان و دانیشتنی توند دوور بکەونەوە

 

 

 

 

 

 

لە ئەنجامدانی وەرزشی قورس و ئەو وەرزشانەی

گوشار دەخەنە سەر بڕبڕەی پشت بۆ لانیکەم

 

سێ حەفتە دوور بکەونەوە. چونکو گوشار

بۆ سەر شوێنی وەشاندنی دەرزێکەکە

لەوانەیە کارتێکەری نەگەتیڤ  بخاتە سەر دەرمانەکە

 

 

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل تەنها سێ حەفتە دوای

دەرزیلێدانی دیسکی مل مۆڵەتی پێدراوە. لە

 

جولەی کوت و پڕ و مل سووڕاندنەوە خۆ ببوێرن ، بۆ

گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبیل بۆ پشتەوە حەتمەن کەڵک

 

لە ئاوێنەی ئۆتۆمبیل وەرگرن و مەسووڕێنەوە

پشتەوە. لە دەرزیلێدانی دیسکی کەمەر 3 هەتا 4 حەفتە

 

دواتر دەتوانن بۆ ماوەیەکی کەمتر لە بیست

خولەک دەست بکەن بە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل

 

 

 

لەبەر ئەوەی فیتقی دیسک دەبێتە هۆی

ئازاری توند و کەمبونەوەی چالاکیی ئەندامەکانی

 

لەش، بە تێپەڕبوونی کات دەمارەکان لاواز

و تووشی سپاسم دەبن، کەوایە پێویست

بە ئەنجامی جوڵەی دەرمانی و فیزیۆتڕاپی دەکات

 

 

لە دیسکی مل ئەگەر پزشک بە پێویست بزانێت

دەتوانرێت رۆژێک دوای دەرزیلێدان وەرزشی

 

نەرم و سووک لە دەست و شان دەست

پێ بکرێت. لە دیسکی کەمەر تەنانەت

 

لە یەکەم رۆژانی دەرزیلێدانیش دەتوانن

وەرزشی سووک و نەرم ئەنجام بدەن. رێگارۆیشتن

 

 

 

 

لە ئاوی شیلەوگەرمدا سوودی هەیە. بە پێی

بۆچوونی پزشک و دوای سێ حەفتە دەتوانرێت

 

وەرزشی سووک بۆ پتەوکردنی کەمەر ، مسترینگ

و سک ئەنجام بدرێت

 

 

پەیوەندیی گرتن بە پزشک و دەکارهێنانی

رێنماییەکانی بۆ دەرمانی نەخۆشیی بە پێی

 

بارودۆخی هەر نەخۆشێک دەبێتە هۆی

ئەوەی سەرکەوتوویی دەرمان بە

دیسکۆژێل بە رادەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە

 

http://partmedical.com/medical-events.html

 

Submit to DeliciousSubmit to DiggSubmit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to StumbleuponSubmit to TechnoratiSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn
A A A