خوش آمدید *** Welcome *** اهلا و سهلاً *** bienvenue *** хушомадӣدر صورت نیاز ، میتوانید جهت رزرو وقت ملاقات حضوری با دکتر مجید ظهرابی با ایمیل : در تماس باشید ****آدم هاي بزرگ عظمت ديگران را مي بينند , آدم هاي متوسط به دنبال عظمت خود هستند , آدم هاي كوچك عظمت خود را در تحقير ديگران مي بينند*.*.*.*.*.*در صورت نیاز ، میتوانید جهت رزرو وقت ملاقات حضوری با دکتر

تازەترین دەرمانی غەیری نەشتەرگەریی دیسک

پرسیارەکانی ئێوەو وەڵامی ئێمە

ئەو ماددەیە واتە دیسکۆژێل  وەک دەرزی لە دیسکی

نێوان مۆرەکان دەوەشێندرێت. بە سەرنجدانی

شوێنی دیسکەکە و تێبنیی پزشک، دەکرێ هەم لە مل

لە پەراسوو یاخود لە پشت و کەمەر بوەشێندرێت. ئەم کارە

بە شێوازی جیاجیا لەوانە راکێشانی ئاوی ئەو دیسکەی

هاتووەتە دەرێ و یاخود دروستکردنی لەمپەرێک لە نێوان

هۆکارە شیمیاییەکانی دەردانی ئێش و دەمارەکانی

خوێن، کاریگەریی لەسەر کەم کردنەوەی ژان هەبێت

و تەنانەت زۆرجاریش دەبێتە هۆی  نیشتنەوەی دیسک

و بەم جۆرە هێدی هێدی ئێش و ئازارەکانی نەخۆش

کەم دەکاتەوەو نەخۆش دەگەڕێتەوە بۆسەر

ژیانی ئاسایی و رۆژانەی خۆی

شێوازی وەشاندنی دیسکۆژیل

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگ و

سەرسووڕهێنەرەکانی دیسکۆژێل ئەوەیە

کە بە شێوەی شلەمەنیی و لە رێگای دەرزییەکی

زۆر ناسک و بە رێنمایی دەزگای رادیۆلۆژی

و بە ئارامیی و لەماوەی چەند خولەکێکدا لە

ناوەندی دیسک دەچێنرێت. بەڵام لە ماوەی

چەند خولەکدا دەبێتە پرۆتێزێکی

نەرم وەک لۆکە. ئەم حاڵەتەش بەهیچ شێوەیەک گەڕانەوەی بۆ نییە

 

لەم شێوازەدا بێهۆشی یەکجاری دەکار

ناهێنرێت. بەڵکو لە رێگای سڕ کردنی

شوێنەکەو دەکارهێنانی دەرمانی هێدی کەرەوە و

هەروەها بۆ ئارام کردنەوەی نەخۆش

دەوشێندرێت. کەوایە شوێنهات و مەترسییەکانی

بە هۆی بێهۆشیی یەکجاری لەم شێوازەدا نییە

مکانیزم و چۆنیەتیی کارتێکەریی دیسکۆژێل

چاک کردنەوەی ئەو بەشەی دیسک کە دەرپڕیوە


بەشی هیدرۆفیلیکی ئەم مادەیە دەبێتە هۆی راکێشانی

ئاوی دیسکی شوێنەکانی دەورووبەر لەوان ئەو بەشەی

لە جێی خۆی ترازاوە، بۆلای ناوەندی دیسک. هەروەھا دزە

دەکاتە نێو کەلێن و شوێنە زیان پێ گەیشتووەکانی

دیسک و ئەم شوێنانە دەبووژێنێتەوە

 

تێبینیی

لەماوەی وەشاندنی دیسکۆژیل رەنگە بتوانن هاوکات

لەگەڵ پزیشک رێگای چوونی دیسکۆژێل بۆ

 

نێو ئەو بەشەی دیسک کە تووشی گرفت بووە، ببینن

 

 

دیسکۆژێل بە ئارامیی لەو شوێنەی دیسک کە تووشی

پچڕان یا خود گرفت بووە، بڵاوەی لێ دەکات. بەمانایەکی

 

دیکە دزە دەکاتە نێو تەواوی ئەو بەشانەی وا تووشی

گرفت بوون. کاتێک هێدیی هێدیی ئاوەکەی بۆ نێو

 

دیسکی نەخۆشەکە راکێشرا، بەرە بەرە بوار

بۆ گەڕانەوە بۆلای ناوەند و شوێنی ئاسایی فەراهەم دەکات

 

و هاوڕێ لەگەڵ کارتێکەریی دژە هەوکردن، دەبێتە

هۆکاری کەم بوونەوەی ئێش و رزگار

کردنی ریشەی دەمارەکانی دەورووبەر

Submit to DeliciousSubmit to DiggSubmit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to StumbleuponSubmit to TechnoratiSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

A A A